سبەینێ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سبەینێ یەکشەممە کۆمەڵێک وەزارەت مووچەی مانگی ئادار وەردەگرن.

سبەینێ یەکشەممە7ی نیسان، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی وەزارەتەکانی، تەندروستی، کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەت هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دابەشدەکرێت.

لەکاتێکدا دوێنێ هەینی، وەزارەتی دارایی و ئابووریی لیستی مووچەی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە ئەمڕۆ شەممە مووچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، لەگەڵ خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە دابەشکرا، ڕۆژی دووشەممە 8ی نیسان بە کۆمەڵێک وەزارەت کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا