پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، چێشتخانەیەک دادەخرێت، بەهۆی ئەوەی گۆشتی بەستووی بەنرخی فرێش بۆ کڕیارەکانی ئامادەکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە4ی ئادار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” به‌هۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان و ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چێشتخانه‌ی دان دۆك له شه‌قامی سالم (سه‌هۆڵه‌كه) داده‌خات”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌مڕۆ له راپۆتی لیژنه‌ی سێی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه به‌هۆی ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو له خوارده‌مه‌نیه‌كانیدا و فرۆشتنی به‌نرخی گۆشتی فرێش به هاوڵاتیان، لیژنه‌كه چێشتخانه‌ی دان دۆك داده‌خات.
ڕوونیکردەوە، دوای به‌دواداچوون و پشكنین بۆ ئه‌و گۆشته‌ی، کە چێشتخانه‌ی دان دۆك له ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كانیدا به‌كاریده‌هێنێت، ده‌ركه‌وتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رواری به‌سه‌رچوونی به‌سه‌ره‌وه نییه، گۆشته‌كه هیچ زانیارییه‌ك (لیبڵ)ـی له‌سه‌ر نییه و سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاره.
جەختیکردەوە، به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، چێشتخانه‌ی دان دۆك فێڵی له هاوڵاتیان و كڕیاره‌كانی كردووه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داده‌خرێت، هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه 38 كیلۆگرامه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.