هەرێمی کوردستان بە فرۆشتنی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە ڕازیدەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەزاری وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە فرۆشتنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ڕازیدەبێت.

عەلی حەمە ساڵح بڵاویکردەووە، بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق پێیان ڕاگەیاندووە، حکومەتی عێراق پێداگرە سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی هەموو عێراق لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە.

ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان ڕازیدەبێت و شایستەی هەرێمیش پارێزراو دەبێت.

جەختی لەوەشکردەوە، عاسم جیهاد وتەبێژی نەوت و بریکاری وەزارەت ڕایگەیاند،” بەبەرپرسانی هەرێممان وتووە، مەیبەستنەوە بە سیاسەت و پێکهێنانی حکومەتەوە، ئەمە بابەتێکی یاساییە، کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەموو عێراق دەفرۆشێت، نەوتی هەرێمیش لەڕێگەی سۆمۆوە دەفرۆشرێت و شایستەی هەرێمیش پارێزراو دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا