پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده لەمانگی ڕابردوودا له نێوان 15.000 هه‌زار بۆ 16.500 دیناره، هاوكات خشته‌ی كاركردنى موه‌لیده به‌هه‌مان شێوه‌ى مانگى ڕابردوو ده‌بێت”.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی ڕابردوو له‌نێوان 15000 دینار بۆ 16.500 دینار ده‌بێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، “مانگى رابردوو موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان (306) بۆ (335) كاتژمێر كاریان كردووه، بۆیه له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نرخى ئه‌مپێر له گه‌ڕه‌كێكى دیكه جیاواز ده‌بێت”.
سه‌باره‌ت به‌كاركردنى موه‌لیده‌ش ڕایگەیاند، “به‌یانیان له‌كاتژمێر 6:30 به‌یانى تا 8.00ى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (12)ی نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان”.