رێکخراوی یەکێتیی پیاوان: لە ماوەی 14 ساڵدا 120 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاونەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی رێکخراوی یەکێتیی پیاوان رایگەیاند، “خۆم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە و ئەگەر دەربچم، وادەکەم بە یاسا یەکسانیی راستەقینەی مافی ژن و پیاو بچەسپێت”.

بورهان عەلی، سەرۆکی رێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە یەکێک ناوی خۆی وەک بەربژێری سەربەخۆ لە یەکێک لە بنکەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاندید کرد و لە دیدارێکی تایبەتدا لە پۆڵەتیک پرێس بەڵێنی ئەوەیدا، ئەگەر ببێتە ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەبێتە داکۆکیکارێکی راستەقینەی مافی پیاوان.

بە ووتەی سەرۆکی رێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، ” لە هەرێمی کوردستان پیاو وەک کارگەیەک تەماشا دەکرێت و تا ئەو کاتە لە ماڵ دا جێگەی دەبێتەوە تا بەرهەم و توانای ئیشکردنی هەیە، زۆرێک لە پیاوان بەهۆی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچە لەناو خێزانەکانیان “رێزیان لێناگیرێت و بەشێکیان رێگەیان پێنادرێت بچنەوە ماڵەکانی خۆیان”، بە ووتەی بورهان عەلی، ئەو پیاوانە ناچار دەبن لە سەنتەرەکانی چاودێریی بەساڵاچوان بمێننەوە.

بورهان عەلی وتیشی، “راستە لە پەرلەمانی کوردستان هیچ یاسایەک نییە لە دژی پیاو، بەڵام بەگوێرە یاسا و رێسا شەریعی و کۆمەڵایەتییەکان، بەرپرسیارێتییەکی زۆر خراوەتە سەر شانی پیاو و ئامانجمان ئەوەیە گۆڕانکاریی لە یاسای باری کەسێتی بکەین کە لەگەڵ ئەمڕۆدا بگونجێت”.

بەگوێرەی ئامارەکانی سەرۆکی رێکخراوی یەکێتیی پیاوان، لە ساڵی 2010 تاکو 2024 زیاتر لە 120 هەزار خێزان لەهەرێمی کوردستان هەڵوەشاونەتەوە و 200 هەزار منداڵ بوونەتە قوربانی جیابوونەوەی دایک و باوکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا