پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ی كاره‌با له عێراق په‌یوه‌ست نییه به‌ڕۆیشتنی وه‌زیرێك له پۆسته‌كه، ده‌شڵێت “سێكته‌ری كاره‌با ده‌رفه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی داوه‌ته زۆر كه‌س”.
عه‌بدولخالق عه‌زاوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌میدیای عێراقیی وتووه، كێشه‌ی كاره‌با له عێراق كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزه و له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون بۆ زۆركه‌س”.
عه‌زاوی ده‌شڵێت “كێشه‌ی كاره‌با سیاسییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر 100 وه‌زیریش بگۆڕدرێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، عێراق له‌ڕووی داراییه‌وه له‌توانایدایه وێستگه‌ی كاره‌با بۆ ته‌واوی وڵات دروستبكات، ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانی دراوسێش.
دۆسیه‌ی كاره‌با له عێراق یه‌كێكه له‌دۆسیه گوماناوییه‌كان و ساڵانه بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ته‌رخانده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا زۆرینه‌ی شاره‌كانی عێراق له‌دۆخێكی سه‌ختی كه‌می كاره‌بادا ده‌ژین.