داهاتى یەک مانگی نەوتى عێراق گەیشتە سەروو ٧ ملیارو نیو دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، لەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا بڕی هەناردەی نەوتی خاوی ١٠٠ ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە و داهاتەكەشی حەوت ملیارو ٦٩٠ ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە تیایدا رایگەیاندوە، لەمانگی كانونی دوەمی ئەمساڵدا كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوتی خاو گەیشتوەتە ١٠١ملیۆن و ٢٤٥ هەزار و ٩٥ بەرمیل، داهاتەكەشی بریتی بووە لە حەوت ملیارو ٦٩٠ ملیار دۆلار.

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی گشتی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی ٩٨ ملیۆن و ٤٦٠هەزار و ٥٠ بەرمیل بووە، هاوكات لە كێڵگەكانی كەركوكەوە لە ڕێگەی بەندەرەوە لە جیهانەوە، بڕی هەناردەكراوی دوو ملیۆن و ٤٧٥ هەزار و ٥١٦ بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوەكەیدا روونیکردوەتەوە، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك زیاتر لە (٧٥.٩٦) دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا