شارەوانی سلێمانی: هەڵمەتی ڕێکخستن و لابردنی زیادەڕەویی ناوبازاڕ بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی ناوبازاڕ و نەهێشتنی وەرەباڵغی هاتووچۆ هەڵمەتی رێکخستن و لابردنی زیادەڕەویی ناوبازاڕ بەردەوامە.

شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی ناوبازاڕ و نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتووچۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەردەوامی دەدات بە لادانی زیادەڕۆیی و جوانترکردنی سیمای شاری سلێمانی .

ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانمان لەبەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی – هۆبەی ناوبازاڕ سەر بە سەرۆکایەتیمان، هەڵمەتێکیان کرد بۆ ڕێکخستنەوەی ناوبازاڕ بەمەبەستی رێگریکردن لەزیادەڕەویی بۆ سەر شۆستە و شەقامەکان کە هەندێک لە خاوەن دوکاندار و فرۆشیارانی دەستگێر سەرپێچی لەرێنمایەکانی شارەوانی دەکەن، هەڵمەتەکە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ و مەزادخانەی سەرەوەی گرتەوە.

هاوکات، لە هەڵمەتەکەدا دوکاندار و کاسبکاران لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی شارەوانیی لە پێناو ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست ئاگادارکرانەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا