فڕۆکەخانەی سلێمانی ھاوڵاتیان و کۆمپانیاکانی ھێڵی ئاسمانی ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵه‌تیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ئه‌وان پابەندی جێ بە جێ کردنی ڕێنمایەکانی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا هه‌رێمی كوردستان ده‌بن هاوكات ده‌شڵێت، کۆمپانیاکان بەرپرسن لە ھەر ڕێنمایەک کە جێ بە جێ بکرێت لە وڵاتانی دەرەوە و پێویستە ھاوڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم ئاگادار بکەنەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە کاتی گەشتکردنی ھاوڵاتی پێویستە پشکنینی کۆرۆنای کردبێت و 72کاتژمێری تێنه‌په‌ڕاندبێت و ئه‌نجامه‌كه‌شی  بە «negative» دەرچوبێت ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ هاوڵاتییه‌كه‌ ڤاکسینی وەرگرتبێت یان وەری نەگرتبێت و فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبوڵ ناکات بەوەی ھاوڵاتی لە وڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە  ڕێگەی پێ ئەدەن یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نییە.

فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه‌،  ئەو ھاوڵاتیەی بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت و ئەو کەسەی ھیچ بەڵگەیەکی پێ نیە تیمەکانی تەندروستی پشکنینی بۆ ئەنجام ئەدەن پێش داخڵبوونی بۆ ھەرێمی کوردستان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، فڕۆکەخانە کۆمپانیاکانی ئاگادارکردووەتەوە بەوەی، بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاوڵاتییان، کە لە سەر ھێڵەکانیان سەفەر ئەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.

ده‌رباه‌ری گه‌شتكردنی منداڵان تا تەمەن 10ساڵ، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵی ئاسمانی ھەماھەنگ و ڕاوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە، کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگەپێدان یان ڕێگریکردن لە سەفەرکردنی ئەو منداڵانە.

جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، فڕۆکەخانە بەرپرس نیە لە ڕێگرتنی مناڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا