ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە دەزگای زانیارییەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا “لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر گومانه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه له‌ پێشینه‌كانی ‌ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری‌ . دڵنیابن رێگه‌ ناده‌ین ناوی ئاژانس بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی هیچ كه‌سێك به‌كاربێت. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین هه‌ركه‌سێك له‌ هه‌ر پله‌ و پایه‌یه‌كدا بێت و تێوه‌گلابێت له‌ تاوان و كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت”.

ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە ڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکردوە “ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌‌ كه‌ ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، خاوه‌نی ناوبانگی نیشتمانی و كوردستانییه‌، جێده‌ستی له‌ پاراستنی ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێم و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سیخوڕی و تاواندا به‌رجه‌سته‌ و باڵایه‌. كادر و كارمه‌ندانی ئاژانس وله‌ ناویشیاندا پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی دژه‌ تیرۆر، قاڵبووی خه‌باتی نیشتمانی و په‌روه‌رده‌كراوی دیسپلینی سه‌ربازین. پابه‌ندن به‌ یاسا به‌ركاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌ چوارچێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئیتیكی پیشه‌ییدا ره‌فتار ده‌كه‌ن و ته‌نها رێ پێدراون ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه‌ جێ به‌جێ بكه‌ن كه‌ ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری له‌ پێناو دابین كردنی ئاسایشی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان پێیان ده‌سپێرێت”.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی

هاونیشتمانییانی به‌ڕێز

دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی هه‌واڵگریی ورده‌ و به‌ نهێنی و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌. به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ په‌راوێزی هه‌ندێ پێشهات، هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی له‌ دژی پرۆسه‌كانی سه‌قامگیری و ئاسایش ده‌ستی پێكردوه‌. هه‌ندێ لایه‌ن به‌ مه‌رامی زیان گه‌یاندن به‌ ناوبانگی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆری سه‌ر به‌ ئاژانس، هه‌واڵی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگا تێكۆشه‌ره‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یانلكێنن به‌ هه‌ندێك كاری نه‌كراوه‌وه‌.

ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌‌ كه‌ ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، خاوه‌نی ناوبانگی نیشتمانی و كوردستانییه‌، جێده‌ستی له‌ پاراستنی ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێم و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سیخوڕی و تاواندا به‌رجه‌سته‌ و باڵایه‌. كادر و كارمه‌ندانی ئاژانس وله‌ ناویشیاندا پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی دژه‌ تیرۆر، قاڵبووی خه‌باتی نیشتمانی و په‌روه‌رده‌كراوی دیسپلینی سه‌ربازین. پابه‌ندن به‌ یاسا به‌ركاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌ چوارچێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئیتیكی پیشه‌ییدا ره‌فتار ده‌كه‌ن و ته‌نها رێ پێدراون ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه‌ جێ به‌جێ بكه‌ن كه‌ ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری له‌ پێناو دابین كردنی ئاسایشی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان پێیان ده‌سپێرێت.

له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌ تیرۆر، به‌شێكه‌ له‌ شانازییه‌كی مێژوویی و به‌رده‌وامی گه‌لی كوردستان. به‌شدارێكی به‌هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌ دژ به‌ تیرۆر، رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ سه‌رخستنی جه‌نگی جیهانیی دژ به‌ تیرۆر و له‌ پێناو پاراستنی دیموكراسی و ئازادی و ئارامیی و مرۆڤایه‌تی قوربانیی داوه‌، و به‌ خوێنی شه‌هید و بریندار و شاره‌زایی و پشوودرێژیی ئه‌فسه‌ره‌كانی، سه‌دان نه‌به‌ردی مێژوویی پڕ شانازی بۆ گه‌له‌كه‌مان تۆمار كردووه‌.

به‌م روونكردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر گومانه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه له‌ پێشینه‌كانی ‌ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری‌ . دڵنیابن رێگه‌ ناده‌ین ناوی ئاژانس بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی هیچ كه‌سێك به‌كاربێت. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین هه‌ركه‌سێك له‌ هه‌ر پله‌ و پایه‌یه‌كدا بێت و تێوه‌گلابێت له‌ تاوان و كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت، راپێچی به‌رده‌م یاسا ده‌كرێت و رای گشتییش له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ و سزادانی‌‌ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌. هاوكات رێكاری یاسایی ده‌گیرێته‌ به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه‌ بیه‌وێت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما، ئه‌رك و ماندوبوونی ئه‌فسه‌رانمان بخاته‌ ژێر پرسیار، و گێره‌شێوێنی بكات تا ناو و ناوبانگیان بزڕێنێت.

وته‌بێژی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

٢٣\٧\٢٠٢١

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک