پەرلەمان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کوتلەی سائرۆن ڕایگەیاند، پەرلەمان لە مانگی ئەیلولدا دانیشتنەکانی دەست پێ دەکاتەوە.

عەباس عەلیوی پەرلەمانتار لە کوتلەی سائرۆن، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند مانگی ئەیلولی داهاتوو پەرلەمان دانیشتنە ئاساییەکانی دەست پێدەکاتەوە.

عەلیوی بە میدیاکانی ڕاگەیاند:”پشوی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ٣ی ئەیلولی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت”.ئاماژەی بەوەشدا”وەرزی نوێی یاسا دانان لە ٤ی ئەیلولی مانگی داهاتوو دەست پێدەکات”، لەگەڵ دەست پێکردنەوەی دانیشتنەکان لە هەفتەی داهاتوودا.

وتیشی، یاسای زۆر گرنگ هەیەو، چاوەڕێی ئەوە دەکەین دانیشتن بکەین بۆ ئەوەی خوێندنەوەیان بۆ بکەین و دەنگی لەسەر بدەین، بۆ ئەوەی یاسا ئامادەکراوەکان دوانەخرێت بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا