هاتوچۆی سلێمانی: ئەم ڕێگایە بەربەست کراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لەبەر سەلامەتی شۆفێران و بەفربارین و گریمانەی هەڵخلیسکان و هەڵدێران، ڕێگای دامێنی چیای گۆیژە و ئەزمەڕ بەرەو ناوچە شاخاوییەکان بەربەست کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “شۆفێران ئاگادار دەکەین کە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەش و هەوا، رێگای دامێنی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەکان بەربەست کراوە، لەبەر سەلامەتی شۆفێران لە بەفربارین و گریمانەی هەڵخلیسکان و هەڵدێران”.

ئەوەش هاتووە، “سەرجەم شەقامەکانی ناوشار تا ئەندازەیەکی بەرچاو گرفتی تێدا نیە و هاتوچۆ تێیدا ئاساییە، بەڵام بەهۆی تەڕبوونی شەقامەکان داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکەین، پابەندبن بە خێرایە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیان بپارێزن”.

دەشڵێت: لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:

ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC

ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ

ژمارە 115 بەرگری شارستانی

ژمارە 122 فریاگوزاری تەندروستی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا