نرخی دۆلار بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە9ی نیسان، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار 150 بۆ 200 دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

چاودێرێکی بازاڕی دۆلارەکە لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ئاماژەی بەوەکرد، “هۆکاری بەرزبوونەوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خواستەی لەسەریەتی، بەشێوەیەکی گشتی دۆلار ئەو نرخەی تێپەڕاند کە لەسەروو 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا و ئەو خواستەی ئێستا لەسەریەتی کاتییە و ئەگەر هەیە دۆلار لەم نرخەی ئێستایدا جێگیربێت”.

ڕوونیکردەوە، هیچ مەترسییەک لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار وەکو ماوەی ڕابردوو نییە، ئەگەر کێشەی بانکەکان چارەسەربێت ئەگەر هەیە نرخی دۆلار بەتەواوی جێگیربێت.

لەکاتێکدا، لەدوای ڕاگەیاندنی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ ئەمریکا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاوو ڕووی لە دابەزین کرد، ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا