یەكێتی لەكەركوك ڤاكسین بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابیندەكات

پۆڵەتیك پرێس
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكەركوك ڕایگەیاند، داوایان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوك كردووە، تا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لەسنوری كەركوك دابینبكەن و تەندروستی كەركوكییش داواكارییەكەی پەسەندكردون.

محەمەد عوسمان دووشیوانی، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەكێتی لە كەركوك بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، سەردانی فەرمانگەی تەندروستی كەركوكیان كردوەو و بەشدارییان لەهەڵمەتی كوتان دژی پەتای كۆرۆنا كردووە.

وتیشی:”داوایان لەتەندروستی كەركوك كردووە تا بەشە ڤاكسین بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش وهاوڵاتیانی سنوری گەڕەكە كوردییەكان لە كەركوك دابین بكه‌ن، تەندروستی كەركوكیش داواكاری دابینكردنی بەشە ڤاكسینی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش و دانیشتووانی گەڕەكوردیییەكان پەسەندكردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەهێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری كەركوك بەشە ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان بۆ هەزاران كارمەندی ئاسایش دابیندەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا