ئەمریکا: ئێمە نرخی دۆلار لە عێراق دیاری ناکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا نرخی دۆلار لە عێراق دیاری ناکات و سزای نوێی نەخستووەتەسەر بانکەکانی عێراق.

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرایکرد، ئەمریکا نرخی دۆلار و دینار لە عێراق دیاری ناکات.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەوەی پێویستە لە ئێستادا بکرێت ئەوەیە حیوار و گفتوگۆ لەنێوان بانکی ناوەندیی و لایەنی چاودێریدا هەبێت تا بزانرێت ئەم دۆخە چ کاریگەرییەکی لەسەر هاوڵاتییانی ئاسایی هەیە کە ناوەندە نافەرمییەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەکاردەهێنن.

دووپاتیشی کردەوە، وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق هەوڵ دەدات ڕێگری لە پڕۆسەکانی پارەسپیکردنەوە بکات، وتیشی، “هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێمەش سەرنجمان خستە سەر دۆسیەی گەندەڵی لە عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا