پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
درەنگانی ئەمشەو نزیکی کاتژمێر 2:00 بۆ 2:15 خولەک لە هەولێر تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرا، بەهۆیەوە یەکێک لە پاسەوانەکانی بریندار بوو.
لەوبارەیەوە حاجی مەسیفی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “ئەمشەو میوانم هەبوو کۆمەڵێک لە خزمەکانم لەلام مانەوە تا نزیکی 1:30ی شەو، کە میوانەکان ڕۆشتن لەگەڵ خەسرەوی برام هاتین جێگا دابخەین، نزیکی کاتژمێر 2:00 بۆ 2:05 خولەک بوو تەقە دەستیپێکرد، هاتمە خوارەوە بۆلای پاسەوانەکان تا بزانم چی ڕوویداوە، ئەوەبوو یەکێک لە پاسەوانەکان پێکرابوو بەهۆی تەقەکانەوە”.
وتیشی، “دوابەدوای ڕووداوەکە ئاسایش و پۆلیس هاتن و وتەکانیان لێوەرگرتین و وتەکانمان دراونەتە دادگا و چاوەڕێی بڕیاری دادگاین”.
جەختی لەوەشکردەوە، هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەسدا نییە و ئەوەی کردوویەتی لەپێناو حزبەکەیدا کردوویەتی.
لەبارەی دۆخی تەندروستی پاسەوانەکەشییەوە وتی، گولـلە بەر قۆڵی کەوتبوو نەشتەرگەری بۆکراوە و گولـلەکە دەرهێنراوە لە قۆڵی و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.