پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لە دانیشتنی ژماره 9 ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، پرۆژە یاسای گەشتوگوزار پەسەند کرا.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی حوزەیرانی 2022، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره 9 ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
لە دانیشتنەکەدا، هه‌ردوو لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له دانیشتنی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه‌یاساكه خرابوونه ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی پڕۆژه‌یاساكه به‌پێشنیازى لێژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه هه‌بوون، به ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه په‌سندكران.
دواتر کۆی یاساکە خرایە دەنگدانەوە، بە دەنگی 82 پەرلەمانتار پەسەندکرا.
بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک کراو لە کۆتایی دانیشتنەکەدا ئاشکرایان کرد، ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌عات 1ى پاشنیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.