دۆخی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، دۆخی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەشێوەی نمە باران پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە (20-2-2024)، “اسمان نیمچە هەور دەبێت وهەندی کات دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ وکەمێک هەورە تریشقە لەکاتەکانى دواى نیوەرۆ لە ناوچەى جیاجیا”.

سەبارەت بە کەشی سبەی چوارشەممە (21-2-2024) کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لەو رۆژەدا / ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ وکەمێک هەورە تریشقە لەکاتەکانى دواى نیوەرۆ.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما دەستەی کەشناسیی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، لە رۆژی سێشەممەدا پلەکانی گەرما 1 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی پێشتر بەرزدەبێتەوە، هاوکات لە رۆژی چوارشەممەدا بەهەمانشێوە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی سێشەممە.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ رۆژی چوارشەممە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر : 18
سلێمانی : 16
دهۆک : 17
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 17
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20

دەستەی کەشناسی هەرێم، کۆی گشتیی بارانی سەنتەری پارێزگاکانی بۆ ئەمساڵ راگەیاند و زۆرترین بڕی باران لە سەنتەری هەڵەبجە باریووە کە نزیکەی 517 ملیمە.

سەنتەرى هەولێر 396 ملیم
سەنتەرى سلێمانی 436 ملیم
سەنتەرى دهۆک 448.4 ملیم
سەنتەرى کرکووک 200 ملیم
سەنتەرى هەڵەبجە 517 ملیم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا