پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سودانی فەرمانی کردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی یاری بە نرخی دۆلارەوە دەکەن و چاودێریکردنی بازگە دەرەکییەکان و وردبینی کردنی سەرچاوەی پارە بە قاچاخبراوەکان.
وتەبێژەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئاماژەى بەوەشکردوە، سوودانی جەختی لەوە کردەوە، پێویستە کاری بانکی و ئاڵوگۆڕ، بە شێوەیەک ئەنجامبدرێن کە گەرەنتی ئازادی بازرگانی دراو بکات بەگوێرەی ئەو زەمینە بانکییە یاساییانەی کە ملکەچی میکانیزمی ئاڵوگۆڕی کاڵا و دارایین.
هاوکات فەرمانیشی کردوە، ئاسانکاری بۆ دابینکردنی دراوی بیانی دەکات بۆ ئەو هاوڵاتیانەی ئارەزووی گەشت و چارەسەری پزیشکی دەکەن و پێویستە رێگە لە قۆستنەوەی هەل بگیرێت.
لەماوەى رابردوو سەرۆک وەزیرانى عێراق چەند بریارێکی نوێی راگەیاند بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و ڕێکخستنى سیستەمی کڕین و فرۆشتنى دۆلار، یەکێک لەوانەش گۆڕینى پارێزگری بانکی ناوەندی عێراق بوو.