سودانی ژمارەیەك وەزیری كابینەكەی دەگۆڕێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێت گۆڕانكاریی لەپۆستی چەند وەزیرێكی كابینەكەی بكات ‌و پێنج وەزیر لە كابینەكەی بگۆڕێت.

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق یەكێكە لە حزبەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرایدەكات، كە محەمەد شیاع سودانی دەیەوێت لەماوەی دوو مانگی داهاتودا گۆڕانكاریی لە چەند وەزیرێكی كابینەكەی بكات ‌و چوارچێوەی هەماهەنگیش پشتیوانی هەر هەنگاوێكی سودانی دەكات.

عەلی دەفاعی، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، رایگەیاند: گۆڕانكاریی وەزاری لە كابینەكەی سودانی دەكرێت، وەك خۆی پێشتر باسی كردوە، لیژنەیەك لەوبارەیەوە پێكهێنراوە بۆ بەداوداچون لەكارەكانی وەزیرەكان، ئەم هەنگاوە یەكەمجارە لەعێراق ڕوو بدات ‌و ئێمەش وەك چواچێوەی هەماهەنگی پشتگیریی تەواوی سودانی دەكەین.

هەر لەسەرەتای دەستبەكاربونیەوە، سەرۆكوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ئاشكرایكرد، كە كار لەسەر بنبڕكردنی گەندەڵی دەكات، نزیكەی حەوت مانگ بەسەر دەستبەكاربونی كابینەكەی سودانی تێپەریوە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە گەندەڵكاران دەستگیربكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكان سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێت پێنج وەزیر لە كابینەكەی بگۆڕێت، ئەویش بەهۆی بنبڕنەكردنی گەندەڵی لە وەزارەتەكانیان، لەبەرامبەریشدا بەڕای شارەزایانی سیاسی، ئەم هەنگاوەی سودانی، عێراق بۆ چوارگوشەی یەكەم لەدەستبەكاربونی حكومەت دەگەڕێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا