دۆزەخی سەر زەوی لە چیللی؛ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان زیاتر لە 112 کەس گیانیان لەدەستداوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند رۆژێکە ئاگرێکی گەورە ناوەڕاست و کەناراوەکانی وڵاتی چیللی گرتووەتەوە بەهۆیەوە هەزاران خانوو سووتاون و 112 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، سەرۆکی چیلی کارەساتەکەی بە قورسترین کارەساتی چیلی ناوبرد لەپاش بوومەلەرزە بەهێزەکەی ساڵی 2010.

ئاگرەکە لە رۆژی هەینی رابردووەوە دەستیپێکردوو ئێستا گەیشتووەتە ناو شارەکانی ڤالپاراسیۆ و ڤینا دێل مار، کە دوو شاری گەشتیاریی وڵاتی چیللین و دەکەونە سەر رۆخی دەریا.
ژمارەی دانیشتوانی ئەم دوو شارە زیاترە لە ملیۆنێک کەس و بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی بەهۆی بڵێسەی بەتینی ئاگرەکەوە ناچاربوون ماڵەکانیان جێبڵێن.

گابرێل بۆریک، سەرۆکی چیلی رووداوەکەی بە “سەختترین کارەساتی گەلی چیللی پاش بوولەمەرزەکەی ساڵی 2010” ناوبرد و دوو رۆژ ماتەمینی سەرتاسەریی بەهۆی گیان لەدەستدانی 112 هاوڵاتیی وڵاتەکەی لە رووداوەکەدا لە وڵات راگەیاند.
سەرۆکی چیللی دەڵێت: ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی تا ئێستا بێسەرووشوێنن و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا ژمارەی قوربانییەکان بەرزتر ببنەوە.

ئاگرەکەی چیلی، وێنە: Reuters

دەسەڵاتدارانی وڵاتی چیللی، بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە قەدەغەی هاتووچۆیان لە کاتژمێر 9ـی شەوەوە لەو شارانە راگەیاندووە کە مەترسی گەیشتنی ئاگرەکەیان لەسەرە، ژمارەیەکی زۆر سەربازی سووپای چیلی هاوشانی کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
مانوێل مۆنسلەیڤ، جێگری وەزیری ناوخۆی حکومەتی چیللی لەبارەی زەرەر و زیانەکانەوە رایگەیاند، بەهۆی ئاگارەکەوە زیاتر لە 14 هەزار خانووی هاوڵاتییان زیانیان پێگەیشتووە لە شاری ڤینا دێل مار.
ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان، جگە لە پارچەیەکی گەورە لە خۆڵەمێش، هیچ شتێکی دیکەیان بۆ جێنەماوە.

سئەمە دووەمین گەورەترین کارەساتە لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا بەسەر ئەو وڵاتەدا بێت لەپاش بوولەمەرزە بەهێزەکەی ساڵی 2010 کە وڵاتی چیللی هەژاند و زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا