بەهۆی زیادەڕۆییەوە عێراق حەوت هەزار مێگاوات کارەبا لەدەست دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی زیادەڕۆیی لە هەندێک پارێزگاکان سیستمی کارەبای نیشتمانی حەوت هەزار مێگاوات لەدەست دەدات.

حسێن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 24 ی تەموزی 2021 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بەو بەرکەوتەیەی دەدرێتە پارێزگاکانی باشوور، سیستمی کارەبای نیشتیمانی حەوت هەزار مێگاوات کارەبا لەدەست دەدات.

ئاماژەی بەوەش کرد، بریکاری وەزارەتی کارەبا پلانێکی بەمەبەستی چارەسەرکردنی وەیرانی کارەبا پێشکەشی سەرۆک وەزیران کردووە، ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندە بە واژۆکردنی گرێبەست لەنێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی بۆ جێبەجێکردنی چوار پرۆژەی گەورە لە کەرتی کارەبادا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا