مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەخت لە فراوانكردنی مەودای ئازادییەكان بۆ رۆژنامەنووسان دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی جەخت لە فراوانكردنی مەودای ئازادییەكان بۆ میدیاكاران دەكاتەوە و دەڵێت، خەباتیان لەپێناو نەهێشتنی بەرتەسكردنەوەی مافی رۆژنامەنووسانە لە كوردستاندا.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی لە راگەیەندراوێكدا كە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت، بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ و چاودێری میدیایی ناوەند و نێردە دیپلۆماسییەكان، ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوەیە لەو بوارەدا وێنەیەكی خراپی بەخشیووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چەندینجار هۆشداریدراوە بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم كە ئەم بارە لارە راستبكەنەوە و دەرفەتی گونجاو بڕەخسێنن بۆ ئازادی رادەربڕین و دەرگای بەدەستهێنانی زانیاری و فراوانكردنی مەودای كاركردنی میدیاكاران و رۆژنامەنووسان واڵابكەن .

ئاشكراشیكردووە، لەو رەخنە و گلەییانەی رێكخراوە جیهانییەكان لەسەر ئەم پرسە لە هەرێم بەرامبەر رۆژنامەنوسان و میدیاكاران هەیانە، داتاشینی ئەو تۆمەتە ناڕاستانەیە كە بۆیان دروستدەكرێت لەسەر وشە و هەواڵی راستی و بەو بیانوەوە، ڕوبەڕوی گرتن و ڕاوەدونانیان دەكەنەوە .

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی جەختی لەوەشكردووەتەوە، لە درێژەی باوەڕبونیان بە دیموكراسی و رادەربِرین بۆ خستنەڕوی راستییەكان و هەقبێژیی لە گشت بوارەكانی میدیای و نوسیندا، هەمیشە پێداگیری لە فراوانكردنی مەودای ئازادییەكان و زەمینە رەخساندنی زیاتر دەكەنەوە و خەباتیان بۆ نەهێشتنی بەرتەسككردنەوە و پێشێلكردنی ئەو مافانەی رۆژنامەنوسان و میدیاكارانە لە كوردستاندا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا