پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا و پێش کۆتایی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە10ی کانونی یەکەم، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌رده‌وامن له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئه‌مساڵ و راگه‌یاندنیان.
ئاماژەی بەوەکرد، له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ناونووسین و تاوه‌كوو رێكخستنیان به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و له ئێستادا له دوا قوناغی ئاماده‌كارییه‌كانیاندا بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2024.
ڕوونیکردەوە، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا و پێش كۆتایی ئه‌م مانگه به ئاماده‌بوونی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت و ناوه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه .