هاتووچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک پابەندی هێماکان نەبێت ٣٠ هەزار غەرامە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر شۆفێرێک پابەندی هێماکانی قەدەغەکردنی پارکینگی ئۆتۆمبێل نەبێت ،٣٠ هەزار غەرامە ئەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەێندراویکی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەدات بە شۆفێران لەوەی کە دەبێت پابەند بن بە هێماکانی قەدەغەی پارکینگەوە، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەناوەندی شاری هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بە مەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی و قەرەباڵغی لە شەقامەکانی ناو شار، شۆفێران ئاگاداردەکەنەوە لەوەی پابەندی هێماکانی قەدەغەکردنی (پارکینگ) راگرتنی ئۆتۆمبێل بن.
بە پێی ئاگادارییەکەی فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر کە بڵاویکردووەتەوە، هەر ئۆتۆمبێلێک لە شەقامەکانی ناوشار، بەتایبەتی ٦٠ مەتری، ٣٠ مەتری، پزیشکان،٤٠ مەتری لای بازاڕی لەنگە، شێخی چۆلی، سوڵتان موزەفەر، ناو سەنتەری شار ولای پارکی شار،بەردەم ناوچەی پیشەسازی باکوور، لە هەر شوێنێک هێماکانی قەدەغەکردنی پارکینگیان بینی، یان پۆلیسی هاتووچۆ بە ئاماژە پێی گوتن کە قەدەغەیە پارک بکەن، نابێت ئوتومبێلەکانیان پارک بکەن.
 بەپێی بڕیارەکەی هاتووچۆی هەولێر، هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت بە هێماکانەوە جگە لە سزای ٣٠ هەزار دینار ئەوا ئۆتۆمبێلەکانیان بە کرێنی هاتووچۆ باردەکرێت و دەستی بەسەردادەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا