کۆمسیۆن سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەرکەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند و دەشڵێت، سبەینێ سێشەممە ئەنجامە بەرایییەکانی ھەڵبژاردنەکە رادەگەیەندرێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، بەپێی یاسای ھەڵبژاردن، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ماوەی 24 سەعاتی دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردن رادەگەیەندرێت، بەو پێیەش سبەینێ سێشەممە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردن رادەگەیەندرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمیسیۆن ژمارەی وێستگەکان و میکانیزمەکانی ژماردنەوەی دەستی و ڕیزکردن لە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ دوای پرۆسەی دەنگدان ڕادەگەیەنێت.

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان وتیشی، ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردن دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامی ئەو وێستگانە ڕادەگەیەنرێت کە کێشەی تەکنیکییان ھەبووە و سکاڵای لەسەر کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا