هەوڵی هەمواركردنەوەی دەستوری رۆژئاوای كوردستان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە كۆنگرەی هاوپەیمانی كۆمەڵگەی دیموكراتی لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا-رۆژئاوای كوردستان بڕیاردراوە دەستووری رۆژئاوای كوردستان هەمواربكرێتەوە.

سلێمان عەرەب ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەكێتی دیموكراتی -پەیەدە بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، لە ئێستادا پێویستیەك هاتووەتە ئاراوە بۆئەوەی گرێبەستی كۆمەڵایەتی (دەستوری)ی رۆژئاوای كوردستان هەمواربكرێتەوە، ئەمەش لە كۆنگرەی فورات و جزیرە لەلایەن هاوپەیمانی كۆمەڵگەی دیموكراتی لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا قسەی لەبارەوە كراوە.

وتیشی، “ئەو كاتەی دەستورەكە پەسەندكراوە، رۆژئاوای كوردستان تەنها جەزیرە و كۆبانێ و عەفرین بوو، بەڵام ئێستا فراوان بووەو رەققە و تەبقە و منبج دەگرێتەوە”.

هەروەك باس لەوەدەكات، بڕیاردراوە گفتوگۆیەك لە نێوان هەموو پێكهاتە سیاسی و نەتەوەییەكانی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا ئەنجام بدرێت، تاوەكو هەمویان پێكەوە بتوانن بڕیاربدەن لەسەر هەمواركردنەوەی دەستور نەك تەنها لایەنێك بڕیار بدات.

دوای خۆپیشاندانەكانی سوریا، هێزە كوردییەكان رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەبەن و سیستمێكی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیان دامەزراند، هاوكات دەستوری رۆژئاوای كوردستانیش كە بە گرێبەستی كۆمەڵایەتی ناسراوە، لە 6-1-2014 نووسراوە و لە 95 ماددە پێكهاتووە، یەكێك بوو لە هەنگاوە سەرەكییەكانی ئەو سیستمەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستانی لەسەر بنیات نرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا