رۆژئاوای كوردستان بایكۆتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان بایكۆتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا دەكات و بەرپرسێكی پەیەدە دەڵێت، لەبەرئەوەی هەڵبژاردنەكە بەشێوەیەكی دیموكراتیانە بەڕێوەناچێت بایكۆتی دەكەن و لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا بەڕێوەناچێت.

سلێمان عەرەب ئەندامی دەستەی جێبەجێكاری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بارودۆخی ئێستای سوریا گونجاونییە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەبەرئەوەی بەشێكی زۆری خەڵكی سوریا بەهۆی ناسەقامگیری و جەنگی چەند ساڵی رابردوو ئاوارەی وڵاتان بوون.

ئەو بەرپرسەی پەیەدە وتی: ئێمە بڕوامان بە هەڵبژاردنێكە لە كەشێكی دیموكراتی و ئازاددا بەڕێوەبچێت و بەپێی بڕیاری 2254 ی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجام بدرێت.

روونیشیكردەوە لەبەر ئەو هۆكارانە بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنەكەیانكردووە و لە رۆژئاوای كوردستان ئەو پرۆسەیە بەڕێوەناچێت.

بڕیارەی رۆژی چوارشەممە 26 ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا ئەنجام بدرێت و بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا بۆ جاری چوارەم خۆی كاندیدكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا