پەیەدە: توركیا بەهۆی شكستی ناوخۆییەوە هێرشی حەفتانینی ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی باڵای پەیەدە رایگەیاند، توركیا بەهۆی شكستی خۆی لەناوخۆی وڵاتەكەیدا هێرشی حەفتانینی ئەنجامدا تاوەكو سەرنجی خەڵكی وڵاتەكەی بۆ دەرەوە رابكێشێت.

ئەمین ئەلیكۆ ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) بەمیدیاكانی رۆژئاوای كوردستان راگەیاندووە، بەهۆی شكستەكانی توركیا لەناوخۆی خۆیداو سیاسەتی شكستخواردووی لەگەڵ وڵاتاندا، توركیا هێرشی بۆ سەر باشوری كوردستان دەستپێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، توركیا بەبیانوی بوونی پەكەكە هێرش دەكات، بەڵام ئەو هێرشە بەئامانجی داگیركردنی كوردستانە، نەك تایبەت بە پەكەكە، بەڵام لەوەشدا شكستیهێناوە.

ئەمین ئەلیكۆ توركیا رایگەیاند، یەكەمین جار نییە توركیا هێرش بۆسەر كوردستان دەكات ئەمجارەش هەوڵدەدات لەرێگەی هێرشی حەفتانینەوە رۆڵی داگیركاری و تاڵانكاری لە ناوچەكە بگێڕێت.

توركیا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لە ژێر ناوی چنگی پڵنگ زنجیرەیەك هێرش و پەلاماری بۆسەر حەفتانین دەستپێكرد، لەماوەی رابردوشدا وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە رایگەیاند، كۆتاییان بەكارەكانی ئۆپراسیۆنەكەیان هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا