بەرپرسێكی پەیەدە هۆكاری هەمواركردنەوەی دەستووری رۆژئاوای كوردستان ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپرسێكی پەیەدە دەڵێت، كاتێك پەیمانی كۆمەڵایەتی لە رۆژئاوای كوردستان نووسرا تەنها هەرێمی جزیرە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەكوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان بوون، ئێستا سنورەكە فراوانبووە و پێویستە دەستووری رۆژئاوای كوردستان هەمواربكرێتەوە.

سلێمان عەرەب، ئەندامی دەستەی جێبەجێكاری پارتی یەكێتی دیموكرات “پەیەدە” بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو كاتەی پەیمانی كۆمەڵایەتی نووسرا تەنها هەرێمی جزیرە هەبوو كە لە ژێر دەسەڵاتی هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان بوو، بەڵام لەدوای سەركەوتنەكانی رۆژئاوای كوردستان بەسەر داعشدا و فراوانبوونی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، پێویستە پەیمانی كۆمەڵایەتی هەمواربكرێتەوە و پەسەند بكرێت.

ئەو بەرپرسەی پەیەدە وتی: بۆ ئەو مەبەستە كۆمیتەیەك دروستكراوە كە لە 30 ئەندام لە هێزە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا و كۆمەڵگەی مەدەنی، پێكهاتووە.

وتیشی: هەمواركردنەوەی پەیمانی كۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای فەلسەفەی كۆمەڵگەی دیموكرات و پاراستنی دەستكەوتەكانی شۆڕشی 19ی تەمموزی رۆژئاوای كوردستان دەبێت.

روونیشیكردەوە، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا كۆتایی بە هەمواركردنەوەی پەیمانی كۆمەڵایەتی دەهێنرێت.

لە دوای شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان 21/12/2014 پەیمانی كۆمەڵایەتی لە رۆژئاوای كورستان نووسرا كە لە 94 ماددە پێكدێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا