بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری فلیپینی هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.7 پلەی رێختەر، باشووری فلیپینی هەژاند و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکان بڵاونەکراوەتەوە.

سەنتەری توێژینەوەی زەویناسی ئەڵمانی GFZ رایگەیاند، ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.7 پلەی رێختەر ناوچەی مینداناوی لە باشووری فلیپین هەژاندووە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی راپۆرتی سەنتەرە ئەڵمانییەکە، بوولەمەرزەکە لە دوورگەی منداناو لەقووڵایی 60 کیلۆمەتر روویداوە.

دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی فلیپین باس لە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی 18 کەسی دیکە دەکەن، ئەمە جگە لە زیانێکی زۆری ماددی و رووخانی چەندین باڵەخانە.
بەرپرسانی فلیپین ئاماژە بەوەشدەکەن، بینای ئۆفیسەکانی شارەوانی و هۆڵی وەرزشی شارۆچکەکەش بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و کارەبا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کوژاوەتەوە.

لە فلیپین دەکەوێتە سەر “ئەڵقەی ئاگر”، کە پشتێنەی گڕکانەکانە و بەچواردەوری زەریای هێمندا درێژدەبێتەوە و روودانی بوومەلەرزەکان لەو ناوچەیە ئاسایی و پێشبینیکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا