مامۆستایانی ناڕازی لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن زەنگی بایکۆتیان لێدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مامۆستایانی وانەبێژ و ناڕازیی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین رایانگەیاند، ئامادەنین بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن تا ئەو کاتەی حکومەت بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەیەت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023. “کارزان فیزیک” نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ یاداشتێکی مامۆستایانی وانەبێژی لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکاندا خوێندەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن، ئێمەش زەنگی بایکۆت لێدەدەین و ئامادە نین بچینەوە هۆڵەکانی خوێندن تا حکومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە نەیەت.

کارازن فیزیک رایگەیاند” بەهۆی بێباکی و خەمساردی و پشتگوێخستنی داواکارییەکانی ئێمەی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارماندا زەنگی بایکۆتی ساڵی نوێی خوێندن لێبدەین”

بەپێی زانیارییەکانی نوێنەرانی گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی خوێندنیان کردووە، و “ئەوانەشی چوونەتەوە لەمڕۆدا، پاش دابەشکردنی پەرتووک بەسەر خوێندکاراندا، دەرگای قوتابخانەکان دادەخەن و بایکۆت رادەگەیەنن”.

بەپێی ئامارەکان ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ زیاترە لە 37 هەزار مامۆستا، و داوادەکەن بکرێنە هەمیشەیی و بگوازرێنەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.

بایکۆتی مامۆستایانی ناڕازی لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە مووچەی هیچ وەزارەت و مووچەخۆرێکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیش لە وەزارەتی داراییەوە بڵاونەکراوەتەوە لەسەر وادەی دابەشکردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا