پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی دوو لەناو شاری سلێمانی لەبەرامبەر هەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر، 41 دینار دەبێت و دەشڵێت لە مانگی رەمەزاندا، خشتەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (3-3-2024)، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 41 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 12 هەزار بۆ 13 هەزار دیناردایه.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، لە مانگی شووباتدا موەلیدەکان لە نێوان 285 بۆ 320 کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
روونیشیدەکاتەوە: هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (16.000 بۆ 17.000 ) دینارە و ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (20.000) دینارە.
سەبارەت بە کاتژمێرەکانی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، “خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى (ئادار) تا 10/3/2024 لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتمانى کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر :6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، له مانگی #ره‌مه‌زانی پیرۆزدا خشته‌ی كاركردنیان ده‌گۆڕێت”.
“رۆژانى هەینى و شەممە و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕى بۆ 1ى شەو کاردەکەن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت”.