هاوپەیمانی عەزم: سودانی كەسێكی سەركەوتووە لە ئەركەكانیدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانیی، كاندید بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، هاوپەیمانێكی چوارچێوەی هەماهەنگییە و لەبەرئەوە پشتگیری لێدەكەین پێشتر لە بەرێوەبردنی ئەركەكانیدا سەركەوتوو بووە.

فارس ئەلفارس، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە، هاوپەیمانی عەزم قەوارەیەكی سیاسی سەربەخۆیە و جەمسەرێك نییە لە جەمسەرەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، تەنها هاوپەیمانێكی بەهێزە.

باسی لەوەشكردووە، هەموو لایەن و هاوپەیمانە سیاسییەكان گۆڕانكاریان بەسەردا هات لە دوای هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی رزگاری نیشتیمان و كشانەوەی رەوتی سەدر لە پەرلەمان.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، چوارچێوەی هەماهەنگی بە كۆی دەنگ محەمەد شیاع سودانیان كاندید كرد بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا