کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی یەکەم بیری کێڵگەی نەوتی خەبازە چاکدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی، یەکەم بیری کێڵگەی نەوتی خەبازەی لە سنووری پارێزگای کەرکووک چاککردەوە. سەرۆکی ئەندازیاران لە کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، هیچ بیرێکی نوێی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لێنەدراوە، ئەوەی هەیە چاککردنەوەی بیرەکانە.

کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی، بیری ژمارە 43ی کێڵگەی نەوتی خەبازەیان چاککردەوە، ئەمەش بەپێی گرێبەستێک کە لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باکوور کردوویەتی بۆ چاککردنەوەی 9 بیری کێڵگەی نەوتی خەبازە لە سنووری پارێزگای کەرکووک، لە رێگەی بەکارهێنانی ئامێری هەڵکەندنی IDC 206 کە هێزەکەی 1500 ئەسپە.

لە پرۆسەی چاککردنەوەی بیرەکاندا تۆپەوانە قوفڵی کۆنترۆڵی ژێرەوە دادەبەزێندرێتە ناو بیرەکە بۆ پاراستنیان.

پێنج کێڵگەى سەرەکیی نەوت لە پارێزگای کەرکووک هەن کە بریتین لە هاڤانا، باى حەسەن، جەمبوور، خەبازە و بابا گوڕگوڕ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا