لە فەڕەنسا سکاڵای یاسایی دژی عادل عەبدولمەهدی تۆماردەکرێت

ئەم بابەتە 16 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

خێزانی پێنج عێراقی لە فەڕەنسا بەتۆمەتی تاوانی نامرۆیی سکاڵای یاساییان دژی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق تۆمارکرد.

ئاژانسی فرانس 24 بڵاویکردەوە، خێزانی پێنج عێراقی لە فەڕەنسا عادل عەبدولمەهدییان تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی تاوانی نامرۆیی و ئەشکەنجەدان و بێسەروشوێنکردن لەمیانی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019.

بەپێی ئاژانسی فرانس 24، ئەو پێنج عێراقییە لەمیانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر یەکێکیان بەسەختی بریندار بووە و یەکێکیشیان بێسەروشوێن کراوە و سیانەکەی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە جێسیکا فینال، پارێزەر لە دادگای پاریس باسی لەوەکرد، سەرباری ئەوەی دەستوری عێراق رێگە بە ئازادی رادەربڕین و گردبوونەوە دەدات، کەچی هەر لە سەرەتاوە خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری 2019 بەشێوازێکی دڕندانە سەرکوتکرا و سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەش رێگری لەو تاوانکارییانە نەکرد کە دژی خۆپیشاندەران ئەنجامدران.

لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2019، سەدان عێراقی بەدرێژایی چەند مانگێک دژی گەندەڵی خۆپیشاندانیان کرد و دواتر خۆپیشاندانەکە ناونرا “شۆڕشی ئۆکتۆبەر”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک