بڕیارێكی نوێ بۆ خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە دوای كۆتایی هاتنی وەرزی یەكەمی خوێندن خوێندكاران دوو مانگ پشوو وەردەگرن و لەسەرتای مانگی ئەیلول وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، لەبەرنامەی وەزارەتی پەروەردەدا نییە بەیەك وەرز كۆتایی بە پرۆسەی خوێندن بهێنێت و وەرزی یەكەمی خوێندن تا سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

وتیشی:”لەدوای كۆتایی هاتنی وەرزی یەكەم و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان خوێندكاران دوو مانگ پشوو وەردەگرن، دوای پشووەكە راستەوخۆ پرۆسەی وەرزی دووەمی خوێندن لە رۆژی 1ى ئەیلول دەست پێدەكاتەوەو تا 16-11 -2021 بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی پەروەردە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەی کۆرۆنا جێبەجێدەكات، كە لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندكاراندایە بۆیە ئەگەر دۆخی كۆرۆنا بەرەو خراپتر هەنگاو بنێت، بۆ تەواوكردنی پرۆسەی خوێندن پشت بەخوێندنی ئەلیكترۆنی دەبەستن لەبەر ئەوەی ئامانجی وەزارەتی پەروەردە سەرخستنی پرۆسەی خوێندنە.

بڕیارە رۆژی 10 ی نیسان لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەی کۆرۆناجارێكی تر كۆببێتەوەو دوای هەڵسەنگاندن مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنا بڕیاری نوێ لەبارەی خۆپارێزییەكان و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا