وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هاووڵاتیان لە فێڵێك ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری خاوەن پێداویستی تایبەت دەكاتەوە ئەوانەی تەلەفۆن دەكەن بۆیان و داوای كارتی مۆبایل و پارەیان لێدەكەن بەناوی گێڕانەوەی مووچەی فەوتا و یان وەرگرتنی زەوی كەسانی قۆڵبڕن.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم كەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەكەین كە چەند كەسێكی نەفس نزم بە ناوی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی تەلەفون دەكەن داوای كارتی مۆبایل و پارە لە كەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەكەن لەبەرامبەر گێڕانەوەی موچەی فەوتاویان لە رابردوودا یان وەرگرتنی زەوی نیشتەجێ بوون بۆیان.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیدا هاتووە: بە پێویستی دەزانین كە پێتان رابگەیەنین ئەو كەسانە هیچ پەیوەندیان بە بەڕێوەبەرایەتیەكانی وەزارەتمانەوە نییە و كەسانی قۆڵبڕن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان ئەم كارە دەكەن هەر كەسێك بەو شێوازە داوای كارتی مۆبایل یان پارەی لێكردن راستەو خۆ ژمارەی مۆبایلەكەی بدەنە دەزگا پەیوەندیدارەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا