كۆبوونەوەی پارتی و كۆمەڵ كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەولێر شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی كۆمەڵی دادگەرییان كرد و لەبارەی هەڵبژاردن و دوایین رووداوەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كۆبوونەوە.

دوای كۆبوونەوەكە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان پارتی و كۆمەڵی دادگەری تاووتوێكران.

لای خۆیەوە عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: كۆمەڵی دادگەری لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەكان نییە.

وتیشی: پارتی و لایەنەكانی دیكەش لەگەڵ بابەتی چواربازنەیین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی تۆماری دەنگدەرانیش، پێمان باشە ئەوەی عێراق بكرێتە بنەما.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا