لە دووەم ڕۆژی جەژندا سلێمانی پێشوازی لە 30 هەزار گەشتیار کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کردووە گەیشتووەتە 30 هەزار گەشتیار.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سلێمانی لە دووەم ڕۆژی جەژندا پێشوازی لە زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، %90ی گەشتیارەکان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون و %10شیان لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبوون.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار لە پارێزگاکانی هەرێم پلانێکی تۆکمەیان لە دەروازە سنووریەکان و هۆتێل و چێشتخانەکان دانا بەمەبەستی پێشوازیکردن لە جەژنی ڕەمەزان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا