سەدان کۆچبەری دیکە گەڕانەوە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، گەشتی چوارەم ئەنجام درا بۆ ئەو کۆچبەرە گیرخواردوانەی سنوری نێوان، بیلاڕوس و پۆڵەندا كە ژمارەیان 420 كۆچبەرەو 240 كەسیان كوردن.

وەەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەشتی چوارەم ئەنجام درا بۆ ئەو کۆچبەرە گیرخواردوانەی لە سنوری نێوان پۆڵەنداو بیلاڕوس گیریان خواردبوو، لە فڕۆکەخانەی مینسکەوە هێنرانەوە بۆ هەولێر و بەغدا.

بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای عەباس عومران ڕایگەیاند، ئەم گەشتە بە وەرگرتنی ڕەزامەندی 420 هاوڵاتی عێراقی ئەنجام دراوە، کۆی گشتی ئەو کۆچبەرانەی تا ئێستا لە ڕێگەی ئەم گەشتەوە گەڕاونەتەوە هەزار و 458 کەس بووە، پێشبینی دەکرێت زیاتریش بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا