هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتوویەتی، “لە دوو ڕۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە شاخەوان عەبدوڵا ڕایگەیاند، ئێوارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکەن و ئەگەر تاوەکو پارشێو رێکنەکەوتن، سبەی دووشەممە بەردەوامی بە کۆبوونەوەکە دەدەن.

وتیشی، حکومەتی عێراق وتوویەتی چاوەڕوانی وەڵامی تورکیا بوون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئێستا تورکیا وەڵامی داوەتەوە و سوودانی وتوویەتی، “تێگەیشتن دروستبووە و لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا نەوتەکە هەناردە دەکرێتەوە”.

لەماوەی ڕابردوودا لەسەر بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس، هەناردەی نەوتی کوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانەوە ڕاگیرا و دواتر حکومەتی هەرێم و عێراق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی چیتر نەوتی هەرێم لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا