جارێكی دیكە یەكلایكردنەوەی كەیسی سێوان قادر و منداڵەكانی دواخرا

پۆلەتیك پرێس

دادگای تاوانەكانی سلێمانی بۆ سێهەمینجار یەكلایكردنەوەی كەیسی سێوان قادر و منداڵەكانی بۆ ڕۆژی سێشەممە دواخست.
پێشتر، كۆسالان حەمە موراد پارێزەری كەیسی سێوان قادر لە كۆنگرەیەكی رۆژانامەوانیدا رایگەیاند، دادگای تاوانەكانی سلێمانی/1 بڕیاریدابوو لە ڕۆژی 9 ی ئاب دوا بڕیاری خۆی لەسەر كەیسی رابگەیەنێت.

ئەمڕۆ وادەی بڕیاردان بوو لە كەیسەكە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی پۆلەتیك پرێس، “تۆمەتباری دۆسیەكە كە مێردەكەی سێوان قادرە لە ئێستادا گرفتی تەندروستی هەیەو نەخۆشە بۆیە دادگا بڕیاریداوە، ئەمڕۆش دانیشتنەكە دوابخات و رۆژی سێ شەممەی ئایندە بڕیاری كۆتایی لە بارەوە بدات”.

ئەوە لەكاتێكدایە لەماوەی ڕابردوودا چەندین دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەكانی ئەنجامدراو كەسوكاری سێوان و مێردەكەشی بەڵگە و شاهیدەكانی خۆیان ئاڕاستەی دادگا كردووە.

كۆتایی مانگی دوانزەی ساڵی 2018 لە گەڕەكی ئاسودەی قەزای چەمچەماڵ بەهۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە سێوان قادرو سێ منداڵی سووتان، دواتر هاوسەرەكەی بە ئەنجامدانی رووداوەكە تۆمەتباركراو بەهۆیەوە دەستگیركرا، بەڵام پارێزەر و كەسوكارەكەشی ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا