پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە سەردانەکەیدا مەسرور بارزانی لەگەڵ د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆببێتەوە.
هاوکات، بڕیارە لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بکرێت لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان.
ئەم سەردانەی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتی نەوتی عێراق 10 سکاڵای دژی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوتی هەرێم تۆمارکردووە.