سەندیكای رۆژنامەنوسان: پێویستە دادگاكان بێلایەنی خۆیان بپارێزن

پۆڵەتیك پرێس

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان داوای ئازادكردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی مەدەنی دەكات، هاوكات جەخت لەجیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان دەكاتەوە.

نەزاكەت حسێن سكرتێری لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان لە سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، پێویستە لە كوردستان تەواوی ئازادی رادەڕبڕین و چالاكی مەدەنی دەستەبەر بكرێت و سەروەری یاسا بەركارەكانی بواری رۆژنامەگەری و چالاكی مەدەنی بپارێزرێت.

وتیشی، “گرنگە دادگاكان سەروەریی و بێلایەنی خۆیان بپارێزن، داواش دەكەین رۆژنامەنوس و چالاكانی مەدەنی بادینان ئازاد بكرێن، پێویستە یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35 ی ساڵی 2007 بۆ كەیسی رۆژنامەنوسان كاری پێ بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان لەهەرێمی كوردستان سەندیكا داوا دەكات و جەخت دەكاتەوە بڕیاری زیندانیكردنی چالاكوانان و رۆژنامەنوسان بەدووربێت لەململانێی سیاسی و پێشێلكردنی یاساكان.

رۆژی 16ی ئەم مانگە دادگای هەولێر بە تۆمەتی “سیخوڕی و هەوڵدان بۆ كودەتا”، بڕیاری شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی سنوری بادینان دەركرد، بڕیارەكەش لەلایەن بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە رەتكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا