ئەمڕۆ کۆبوونەوە گرنگەکە بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە جێگرانی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، تورکیا، ئێران و سوریا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا کۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە درێژەدانە بە هەوڵەکانی ڕوسیا بۆ ئاشتکردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا.

بەرپرسانی تورکیا لەمبارەیەوە دەڵێن، چاوەڕێدەكرێت كۆبوونەوەكان بەردەوامبن تا ئەو کاتەی ڕێککەوتن دەکرێت و دەگاتە ئەوەی وەزیرانی دەرەوە کۆببنەوە.

پێشتریش لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا مۆسکۆ میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریای بۆ هەمان مەبەست کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا