زیاتر لە 11 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە26ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە (11) یانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، دوای دەستبەرداگرتنی بڕی (11)یانزە کیلۆو (650)گرام لە ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستال لەشاری هەولێر و تەواوکردنی رێکارەیاساییەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، لە ڕێکەوتی 25/9/2023دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش – سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی راپەڕین، بەهاوبەشی توانرا (5) پێنج تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی قەڵادزێ دەستگیربکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێکی تر لەهەمان جۆری ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

ڕوونیکردەوە، تۆمەتباران پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا