وتەبێژی پارتی: بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی نە مەرجمان هەیە و نە مەرجیش قبوڵ دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی نە مەرجمان هەیە و نە مەرجیش قبوڵ دەکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە مەحمود محەمەد لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی شەممە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە.

لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیشەوە باسی لەوەکرد، هەڵبژاردن کارێکی گرنگی نەتەوەیی و نیشتمانییە و پێویستە بەڕێوەبچێت.

جەختی لەوەش کردەوە، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەر کەس، نە مەرج دادەنێین نە لە کەسیشی قبوڵ دەکەین مەرج دابنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا