هەشت تیرۆرست لە ئەنبار و کەرکوک و سلێمانی دەستگیر کران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی باڵای هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستگیرکردنی هەشت تیرۆرستی لە پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکوک و سلێمانی ڕاگەیاند.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 3 ی تەموزی 2021 بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند، “دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئەرکێکی دوورودرێژی چاودێری و شوێنکەوتنی پێنج تیرۆرستی لە پارێزگای ئەنبار بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام گەیاند”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دەزگای دژە تیرۆر هەڵمەتی دووەمی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی دوو تیرۆرست ئەنجامدا”.

یەحیا ڕەسوڵ لەبارەی چالاکی سێیەمی دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەڵێت، ” ئەرکی سێیەم لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدرا و تێیدا تیرۆرستێکی سەر بە داعش دەستگیر کرا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا