پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ په‌لكێشكردنی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو له‌نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزی پێشمه‌رگه له خاكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌شڵێت، “با به‌یاسا شه‌ڕی براكوژی شه‌رمه‌زار بكه‌ین”.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه، هیواخوازه شه‌ڕی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رونه‌دات له‌كاتێكدا هه‌وڵێكی نه‌خوازراو هه‌یه بۆ په‌لكێشكردنیان بۆئه‌و شه‌ڕه.
وتیشی،” ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌رگریكردن بێت له خۆیان، بۆ هێزی پێشمه‌رگه تێوه ده‌گلێنن له‌و شه‌ڕه‌ی كه خواستی گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر نییه؟”
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت، ” بۆچی ته‌نها له‌و قه‌واره‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان چالاكییه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه كه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید بنیادنراوه و پاساو ده‌ده‌ن به توركیا هێرشیان بكرێته‌سه‌ر! ئێمه له‌گه‌ڵ هاتنی هیچ هێزێكی بێگانه نین كه سنوور و سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان ببه‌زێنێت، له هه‌مان كاتیش‌دا رێز له‌و پارته سیاسییانه ده‌گرین كه له خاكی هه‌رێمه‌كاندا گیرساونه‌ته‌وه و رێگامان داون كار و چالاكیی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه ببنه مایه‌ی شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری و هۆكاری چۆڵكردن و ماڵوێرانكردن و شه‌هیدكردنی ده‌یان خه‌ڵكی سڤیل له ناوچه‌كه‌دا”.
باس له‌وه‌شده‌كات، “ئه‌وه‌ی كه ئێستا رووده‌دات، دڵنیام پلانی نه‌یارانی دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورده، ده‌خوازم له كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان با ده‌ست له‌ناو ده‌ست بین بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی هه‌موو ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی كه به درێژایی مێژوو لێمان كراوه به پاساوی نالۆژیكی، با پلانی نه‌یارانمان به یه‌كڕیزیی نێوانمان له‌بارببه‌ین له‌پێناو گه‌یشتن به كه‌ناری ئارامی بۆ گه‌لێكی ماندوو له شه‌ڕ و ماڵوێرانی”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكردوه، “ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین ته‌نها به پێكه‌وه‌یی ده‌توانین هه‌نگاوی بۆ بنێین، چونكه سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن خزمه‌ته به دووژمنانی گه‌لێكی سته‌مدیده و له‌گۆڕنانی هه‌موو خه‌ون و ئاواته‌كانی رۆژانی پڕ له تێكۆشان و خه‌بات و به‌فیڕۆدانی خوێنی شه‌هیده‌كانمان”.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئاشكرایكردوه، ” كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌پێی رێككه‌وتنی (سایكس بیكۆ) خاك و گه‌له‌كه‌ی دابه‌شكراوه به‌سه‌ر وڵاتانی عێراق و ئێران و توركیا و سووریا، به‌ڵام ئه‌و دابه‌شكارییه نه‌بووه‌ته مایه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه، پاشان كێشه‌ی نێوان میرنشینه‌كان و پارته كوردییه‌كان و دووله‌تبوونیان، كێشه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ی تر قووڵتر كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێكجار كار گه‌یشتووه‌ته خوێنڕشتن (براكوژی)، كه به‌داخه‌وه به‌پێی هه‌موو لۆژیكێك ماڵوێرانترین كاره‌ساته له میتۆدی هه‌ر گه‌لێك كه روویدابێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد كه مێژووییه‌كی تاڵمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه نه‌گریسه”.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داواده‌كات به یاسا “شه‌ڕی براكوژی” شه‌رمه‌زار بكرێت و ده‌شڵێت “گرنگه بۆ ئێمه كه خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی هه‌رێمین له ئێستادا، له‌ژێر ئه‌م قه‌واره‌یه‌دا خاوه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانین، با به یاسا شه‌ڕی براكوژی شه‌رمه‌زار بكه‌ین، چونكه نه‌یارانمان هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون و مێژووش شاهیدیی ئه‌وه ده‌دات كه ببنه هه‌وێنی ناسه‌قامگیری و دووبه‌ره‌كی له‌نێوانمان”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “مێژووی گه‌لی كورد پڕیه‌تی له نه‌هامه‌تی و چه‌وسانه‌وه و زوڵم و سته‌م، هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ش حكومڕانییه تۆتالیتارییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ناوچه‌كه بووه كه گه‌لی كوردی ئاراسته كردووه بۆ به‌ره‌ی داكۆكیكردن له ماف و ئازادییه‌كان له‌ڕێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی و شۆڕشی جه‌ماوه‌ری، ئه‌و جۆره حوكمڕانییانه‌ش هه‌میشه كۆتاییه‌كه‌ی به داڕمانی ژێرخانی ئابووری و ئاڵۆزیی نێوان پێكهاته‌كان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كان كۆتاییهاتووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ربێت بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان”.